آخر تحديث: 07/10/2022

محركات

جاگوار لاندرۆڤەر بە هاوكارى لەگەڵ پۆلیسی هەولێر

جاگوار لاندرۆڤەر بە هاوكارى لەگەڵ پۆلیسی هەولێر
السبت 21 شباط 2015

جاگوار لاندرۆڤەر بە هاوكارى لەگەڵ پۆلیسی هەولێر


هە ڵمە تى "بە سە رخۆشى ئۆتۆمبێل لێمە خوڕه "ى ئە نجام دا

هە رێمى کوردستان ى تشرینى دووه مى 2014

 

 

بە مەبەستی کەمکردنەوەی رێژەی رووداوه كانى هاتووچۆ، کۆمپانیای سەردار بۆ بازرگانیی گشتی
بریکاری سەرەکیی جاگوار لاندرۆڤەر لە هە رێمى کوردستان و عیراق، بە هاوكارى لەگەڵ پۆلیسی
هەولێر، هەڵمەتێکی بۆ ئاگادارکردنەوەی ئەو شۆفێرانەى كە بە سە رخۆشى ئۆتۆمبێل لێده خوڕن رێكخست.

هە ڵمە تە كە هاندانی شۆفێران بوو بۆئە وه ى بە سە رخۆشى ئۆتۆمبێل لێنە خوڕن، هە روه ها بۆ گەشەپێدانی
ئاستی سەلامەتیی رێگاوبانە لە سەرتاسەری کوردستان و زیادکردنی هۆشیاریی هاوڵاتییانە بۆ گەیاندنی
پەیامی "بە سە رخۆشى ئۆتۆمبێل لێمە خوڕه " و ئاشناكردنیان بەو نەریت و بەرپرسیارێتییەی ده كە وێتە
سەرشانیان لە کاتی خواردنەوەی مە ى دا.

ده رباره ی ئە مە فیراس بە ربیربە ڕێوه بە ری بازاڕگە ریی كۆمپانیای جاگوار لاند رۆڤە ر رای گە یاند:
گە یشتوینە تە ئە و رایە ی كە شوفێر لە كوردستان پێویستییە كی زۆری هۆشیاركردنە وه هە یە و ئێمە ش بە
ئە ركی خۆمانی ده زانین كە بە و كاره هە ڵبستین و هە ڵمە تی دیكە شمان بە ده ستە وه یە بۆ هۆشیاركردنە وه ی
زیاتر.

ئە و هە ڵمە تە لە رێگە ى هە ردوو ئۆتۆمبێلی جاگوار و لاند ڕۆڤەر کە هەردووکیان پەیامی "بە سە رخۆشى
ئۆتۆمبێل لێمە خوڕه "یان لەسەر نووسرابوو و زیاتر لە ٠1111 كیسه ی نایلۆن کە بە هەمان دروشم
رازێنرابوونەوە بە سە ر چەندین دوکانی مەی فرۆشتندا بڵاوکرایەوە ئە نجام درا، هە ر كە سێك لە كاتى
كڕینى مە ی لە و دوكانانە ئەوا کیسەیەکی لەمجۆرەی پێدەدرا کە هەڵگری پەیامەکە بوو، بەمشێوەیە
پە یامە كە یان ده بینی، ئەو کەسانەشی کە بەشداری ئەم هەڵمەتەیان کردبوو هەموویان تى شێرتەکانیان ئەم
دروشمەی لەسەر نوسرابوو.

لە کاتێكدا كە تیمی چاودێری لە کەناڵە ناوخۆییەکان خەریکی گواستنەوەی چالە كییە كە بوون، تیمەکانی
جاگوار لاندرۆڤەر سەردانی هەردوو شاری هەولێر و سلێمانی یان کرد بۆ دابەشکردنی كیسە ی -
نایلۆنەکان.

لەگەڵ ئەوەی زیاتر لە 211 ئۆتۆمبێلی پۆلیس لە جۆری لاندڕۆڤەر ئێڵ ئاڕ 4 ن، هەموو بنکەیەکی ترافیك -
ئەم درووشمەی لێ نوسرابوو کە لە لایە ن پۆلیسەوە چاودێری کرابوو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵمەتەکە.

 

جێگە ی باسە كۆمپانیای جاگوار لاند رۆڤە ر سە ر بە گرووپی سە رداره و لە هە ولێر و سلێمانی پیشانگا و
شوێنی چاككردنە وه یان هە یە لە م نزیكانە لە دهۆك و بە غدا پیشانگە ی خۆی ده كاتە وه و كۆمپانیاكە ش تاكە
بریكاری ئۆتۆمبیلە كانی جاگوار و لاندرۆڤە ری بە ریتانییە لە كوردستان و عێراق بە گشتی.

 



share
share